بێنزێما ریکۆردی کریستیانۆ و مێسی تێپەڕاند
کەریم بێنزێما لەم وەرزەی لالیگا دەدرەوشێتەوە و تاکو ئێستا لە شەش یاریی ئەم وەرزە هەشت گۆڵ و حەوت ئەسیستی کردووە، لە نێوان گۆڵەکانیشدا یەکێکیان بە پێناڵتی بووە و ریکۆردی مێسی و رۆنالدۆی شکاندووە.
کەریم بێنزێما لەم وەرزەی لالیگا دەدرەوشێتەوە و تاکو ئێستا لە شەش یاریی ئەم وەرزە هەشت گۆڵ و حەوت ئەسیستی کردووە، لە نێوان گۆڵەکانیشدا یەکێکیان بە پێناڵتی بووە.
بێنزێما تا ئێستا گۆڵکاری خولە بەهێزەکانی ئەوروپایە و بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ پێش رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی خاوەنی پێڵاوی زێڕینی وەرزی رابردوو و ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ و چیرۆ ئیمۆبیلی کەوتووە،
بێنزێما جگە لە گۆڵکردن، لە دروستکردنی گۆڵیش رکابەری ئەستێرەکانی ئەوروپا دەکات و تا ئێستا لە شەش یاریی حەوت ئەسیستی کردووە و رکابەری پۆگبا دەکات، لە کاتێکدا ئێرلینگ هالاند چوار ئەسیست و کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەریەکەی سێ ئەسیستیان هەیە.
کەریم یەکەمین یاریزانە لە سەدەی 21 لە ماوەی تەنیا شەش گەڕی سەرەتای لالیگا لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە 15 گۆڵ بکات و پێش کردیستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتەوە کە ئەم ئەستێرە پۆرتوگالیە لە وەرزی 2014-2015 لە ماوەی شەش گەڕدا بەشداری 14 گۆڵی کرد، لە وەرزی 2011-2012شدا لیۆنێل مێسی توانیبووی لە شەش گەڕی یەکەمی لالیگا بەشداری سێزدە گۆڵ بکات.
بێنزێما لە نووسینەوەی مێژوو لەگەڵ شاهانەکان بەردەوام دەبێت و ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ مێرەنگی گەیاندە 200 گۆڵ و دەبێتە چوارەمین گۆڵکاری یانەکە لە مێژووی لالیگا، لەدوای کریستیان و رائول و دی ستیفانۆ دەبینرێت.