ئێران: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویسته له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی بێت
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و ریاز، تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی كه‌نداو پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه.
سه‌عید خه‌تیب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، دوای (5) ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه، له‌م ماوه‌یه‌دا گفتوگۆی باش ئه‌نجامدرا.
راشیگه‌یاند، تایبه‌ت به ئاسایشی كه‌نداوی فارس، گفتوگۆ كراوه، بێ ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كاری بكات، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش پێویسته له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی بێت نه‌ك نێو ده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌یپێكرد، حكومه‌تی سعوودیه گرنگییه‌كی باشی به په‌یامه‌كانی ئێران‌دا، كه پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا بكرێت و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌قامگیر و ئاسایی ببنه‌وه.
سعوودیه و ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو چه‌ندین خوول گفتوگۆیان به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری به‌غدا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام گرفته‌كانیان له یه‌مه‌ن چر ده‌بێته‌وه، كه سعوودیه له ئێستادا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، بۆ راوه‌دوونانی چه‌كداره حووسییه‌كان.
پێشتریش شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه رایگه‌یاندبوو، هیواخوازه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران به‌ره‌و پێش بچێت و ده‌ره‌نجامی باشیشی هه‌بێت.
شا سه‌لمان، راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌روه‌ری سنووری وڵاتان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری یه‌كتری بێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا عێراق سه‌رپه‌رشتی گفتوگۆكانی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریازی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، كه به‌غدا پێی وایه چاره‌سه‌ربوونی گرفته‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆسه‌ر رووداوه‌كانی ناوه‌خۆی عێراقیش ده‌بێت.
سه‌رچاوه:مۆنتیكارلۆی نێوده‌وڵه‌تی