به ڤیدیۆ...كوردستان24، له راپۆرتێكی مه‌یدانیدا هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی یانه‌ی سلێمانی ده‌خاته ڕوو
یارییەکانى خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق بۆ گەیشتن بە خولى نایاب بەم نزیکانە دەستپێدەکات، جارێکى تر تیپى تۆپى پێى یانەى سلێمانى بەهۆى قەیرانى داراییەوە پاشەکشەى لەو پاڵەوانێتییە کرد و لە جێگەى ئەویش یانەى برایەتى شارى هەولێر بەشداریى دەکات، لاى هاندەران و رۆژنامەنووسان ئەم پاشەکشەیە بە زیانێکى گەورە بۆ تۆپى پێى شارى سلێمانى هەژمارد دەکرێت.
هەرچەندە قەیرانى دارایى بەرۆکى گشت بوارەکانى ژیانى لە هەرێمى کوردستانى گرتووە کە بوارى وەرزشیش یەکێکە لەو بوارانەى زۆرترین زیانى بەرکەوتووە، بەڵام خول و پاڵەوانێتییەکان بەردەوامن، یانەى وەرزشى سلێمانى قەیرانەکە له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه، ته‌نانه‌ت قەیرانەكان چۆكی یانەى دایکی ئه‌و شاره‌دادوه و گەیشتۆتە هەڵوەشاندنەوەى تیپى تۆپى پێ کە ئەمجارەش نەیتوانى بەشدارى پاڵاوتنى یانە پلە یەکەکانى عێراق بکات.
كوردستان24 له ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیدا بۆچوونی هه‌ندێك له هانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و شاره وه‌رده‌گرێت.
یانەى وەرزشى سلێمانى ساڵى (1956) دامەزراوە و دێرینترین یانەى کوردستان و بە سێهەم دێرنترین یانەى عێراقیش هەژمارد دەکرێت، ئەم یانەیە لە مێژووى خۆیدا خاوەنى چەندین دەستکەوت و نازناوە لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق و دەرەوەش، هەروەها چەندین یاریزانى ئاستبەرزى لە گشت یارییە جیاجیاکان پێشکەشى وەرزشى کوردستان و عێراق کردووە.