یەکەمین عومرەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
k24 - هەولێر:
راگەیاندنی حەج و عومرەی ههرێمی کوردستان، بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
رایگهیاند، عومڕەکارەکە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالله، کۆچی دوایی کرد.
روونیكردهوه، لهمبارهیهوه مەلا سەرمەد جەمیل، بەرێوەبەری حەج و عومرەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە كه بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.