به ڤیدیۆ...گۆڵپارێزێك كارێكی مه‌حاڵ و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات
گۆڵپارێزی یانه‌ی ئوفای رووسی (ئالێكس كۆزنتسۆڤ) پێنج لێدانی پێناڵتی گه‌ڕانده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر یانه‌كه‌ی سه‌رخست.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی رووسیا، یانه‌ی ئوفا و لگیۆن له ماوه‌ی 90 خوله‌كی یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
دواتر ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌سه‌ر خاڵی سزا یه‌كلایی كرایه‌وه، گۆڵپارێزی یانه‌ی ئوفای رووسی (ئالێكس كۆزنتسۆڤ) رۆژێكی مێژوویی تۆمار كرد كاتێك به‌رپه‌چی پێنج لێدانی پێناڵتی تیپی به‌رامبه‌ری دایه‌وه و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
كۆزنتسۆڤی گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 25 ساڵان به گرێبه‌ستێكی خۆرایی و ئازاد روویكرده یانه‌ی ئوفای رووسیا، له یه‌كه‌مین یاریی كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی بینی.
5️⃣ послематчевых пенальти вытащил вратарь «Уфы» Алексей Кузнецов в матче второго тура элитного раунда Бетсити Кубка России против «Легиона».
— РФС (@rfsruofficial) September 22, 2021
Это нужно видеть. Браво, Алексей 👏#БетситиКубокРоссии pic.twitter.com/X075Vwr42c