هه‌رێم به‌شداری له گفتوگۆی عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی كاراكردنی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه له 2012 واژووكراوه، ئه‌مڕۆ به به‌شداری نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا له رێی ئۆنلاینه‌وه كۆبوونه‌وه.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بەشداریمان لە کۆبوونەوەکی نێوان ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی عێراق كرد، کە لە رێگەی ئۆنلاینه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا و بەرپرسانی یەکێتییه‌كه و نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا به‌شدار بوون.
ئاژگه‌یی روونیكرده‌وه، کۆبوونەوەکە تایبەت بووه بە کاراکردنی رێکكەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کە لە ساڵی 2012 هەردوولا واژوویان لەسەر کردووە و بە PCA ناسراوە.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پێنج کۆمیتەی تایبەت لە نێوان هەردوولا پێکهێنراوە و کۆبوونەوەکان لە سەرئاستی بەڕێوەبەراتی وەزارەتەکان یاخود وەزیران دەبێت و هەرێمی کوردستان له سەرجەم لیژنەکان نوێنەری تایبەتی خۆی دەبێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی (بازرگانی و وزه، ئاسایش، گفتوگۆی سیاسی، هه‌ماهه‌نگی و پێشخستن و هاوكار مرۆیی، مافی مرۆڤ) پێكهێنراوون.