تاڵیبان هیوای به رووسیایه هاوكاری بكات
K24 – هه‌ولێر:
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، جێگری وه‌زیری رۆشنبیری و راگه‌یاندن، له حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، تاڵیبان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات، كۆنترۆڵی رێگه‌كانی به قاچاغبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات.
زه‌بیحوڵڵا گوتیشی: حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستان هیواداره له‌و روه‌وه رووسیا هاوكاری كابول بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتره بتوانرێت كۆتایی به‌و ره‌وشه ناهه‌مواره بهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، تاڵیبان هه‌موو كۆششێك له پێناو راگرتنی بازرگانی قاچاغ به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌دات و ئامانجمان داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌یه، كه لێیانه‌وه به قاچاغ مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ربرێنه وڵاتانی دراوسێ.
دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌ی چاندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كێشه‌یه‌كی جددی و مه‌ترسیداره.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گرنگه تاڵیبان بتوانێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ چاندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان دابین بكات و ده‌كرێت له‌و رووه‌وه زۆرێك له وڵاتان هاوكاریمان بكات به تایبه‌تی رووسیا.
سه‌رچاوه: RT