ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: دوو ملیۆن و 500 هەزار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌

"هاتنی گەشتیاران %31 زیادیکردووە"
گه‌شتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر
گه‌شتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار، له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوو هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەراود بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادیکردووە.

ئه‌م ژماره به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو ساڵی رابردووی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و سنووره‌كان، ئێجگار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا، مه‌رجی ئاڵوگۆڕی گه‌شتیاری له‌نێوان وڵاتاندا، هه‌بوونی پشكنینی كۆرۆنا و وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌، كه‌ وه‌ك دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی كارپێكراوی جیهانی له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێن.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێ به‌جێكردووه‌، هه‌ر له‌ داخستنی سنووره‌كانه‌وه، تاوه‌كو قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتوچۆ و داخستنی ته‌واوی هۆتوێل و چێشتخانه‌كان، كه‌ به‌ گوێره‌ی رێنمایی ته‌ندروستی جیهانی، فاكته‌رێكی كاریگه‌ره‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.