وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: پێویسته عێراق له گفتوگۆییه ناوچه‌ییه‌كان به‌رده‌وام بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له تویتێكدا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له نیویۆرك تایبه‌ت به دۆخی عێراق، ئه‌نجامداوه.
جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامداوه رایگه‌یاند، دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی هه‌رێمایه‌تی له به‌غدا، پاریس پشتگیری عێراق ده‌كات و داواشی كرد كه به‌غدا له گفتوگۆی ناوچه‌یی به‌رده‌وام بێت.
روونیكرده‌وه، دوای به‌شداری له كۆنگره‌یه‌ك كه له 28(ـی ئاب / ئۆگێست) له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، پاریس ته‌واوی پاڵپشتییه‌كانی له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆ ناوچه‌ییه‌كان دووپات كرده‌وه.
جێی باسه عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانێكی رووبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان ئێران، ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو، هه‌ر بۆیه له كۆنگره‌ی به‌غدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی ئه‌م وڵاتانه به‌شدار بوون، له پێناو دروستكردنی گفتوگۆیه‌كی به‌سوود، بۆ عێراقێكی سه‌قامگیر.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌شداری كرد، چاودێران پێیان وایه كه پاریس تاكلایه‌نانه پاڵپشتی عێراق ده‌كات، به‌تایبه‌ت له دوای كه‌وتنی داعش له (2017)، به‌غدا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپایی هان ده‌درێت كه له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆر به‌رده‌وام بێت و هه‌وڵبدرێت داعش هه‌ر له ناوچه‌یه‌دا كۆنتڕۆڵ بكرێت و نه‌په‌ڕنه‌وه ئه‌وروپا.
له كۆنگره‌ی به‌غدا نوێنه‌رانی هه‌ردوو پێكهاته‌ی ناوچه‌كه كه (شیعه‌كان – سووننه‌كان)ـن، لووتكه‌ی به‌غدا له 28ـی ئاب به‌ڕێوه‌چوو، جیا له‌وه‌ش به‌غدا سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌و هێزانه كرد، به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له عێراق و كۆتایی هێنان به‌و ناكۆكیانه‌ی كه له نێو خاكی عێراق یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه