ته‌ندروستی جیهانی: له‌مه‌ودوا تووشبووانی كۆرۆنا نامرن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنای خسته بازاڕه‌وه، تایبه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌تووندی تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی (ریجینیرۆن)ـی ئه‌مه‌ریكایی، (رووش)ـی سویسرایی، چاره‌سه‌ری (كازیریفیماپ و ئیمدیفیمات)ـی خسته بازاڕه‌وه، كه بوار به تووشبووانی كۆرۆنا ده‌دات گیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئامۆژگاری مرۆڤایه‌تی ده‌كات به پێشكه‌شكردنی ئه‌و دوو چاره‌سه‌رییه بۆ تووشبووانی چڕی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه دۆخی ته‌ندروستیان تێك ده‌چێت و ده‌گه‌نه ئاستی یه‌كه‌كانی چاودێری چڕی.
روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به سه‌ختی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، تا ئێستا ته‌نێكیان بۆ به‌رهه‌م نه‌هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی له نێو خوێنی ئه‌و نه‌خۆشه شه‌ڕی په‌تاكه بكات، بۆیه ئه‌و ده‌رمانه كه كۆمپانیاكانی ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی و سویسری به‌رهه‌میان هێناوه، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی به‌رگریی باش.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داواشیكرد ئه‌و ده‌رمانه به نرخێكی گونجاو له جیهاندا بڵاو بكه‌نه‌وه‌و به‌دادوه‌ریش دابه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌ڵمانی