تیمێکی شوێنەوارناسی کار لە ئەشکەوتی "رەش" دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
تیمێكی شوێنه‌وارناسی زانكۆی كیڵی ئه‌ڵمانی به‌هاوكاری شوێنه‌واری سۆران كار له ئه‌شكه‌وتی "ره‌ش" ده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌وێته بناری زنجیره چیای برادۆست بە دووری یه‌ك كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای سۆران، تیمه‌كه له‌ماوه‌ی 3 ساڵی كاركردنیاندا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری مێژووییان ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام به‌دوای وه‌ڵامی زیاتری نه‌زانراوی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن.
(تیم) پرۆفیسۆره و ماوه‌ی 3 ساڵه كاری كنه و پشكنین له‌ئه‌شكه‌وتێك ده‌كات له‌بناری چیای برادۆست، له باشووری رۆژئاوای شاری سۆران، بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێك، ژیان له‌ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه ده‌ستی پیكردووه، دواتریش مرۆڤ رووی له ده‌شتایی و بنیادنانی شارستانیه‌ت كردووه، دواتر جارێكی دیكه مرۆڤ رووی له ئه‌شكه‌وته‌كان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌وارناسه ئامانجیه‌تی بزانێت "هۆكاری دووباره كۆچی مرۆڤ بۆ ئه‌شكه‌وت چی بووه؟".
تیم كیرك، پرۆفیسۆری شوێنه‌وار گوتی: "لە ساڵی (2018)ـەوە دەستمان بە گەڕان و پشکنین کردووە لەم ئەشکەوتە، ئەمساڵ پێ دەنێینە وەرزی دووەمی گەڕان، پێدەچێت بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام بین و وەرزی سێیەم دەستپێبکەین. هەوڵ دەدەین شێوازی بەکارهێنانی ئەشکەوتەکان بزانین، بە تایبەت لە کوردستان، تاوەکو ئێستا زانیاری باشمان دەستکەوتووە، ئەوەی پێی گەیشتووین لە چەرخی بەردین مرۆڤ هاتووەتە ئەشکەوتەکان و لە سەردەمی ئاسندا مرۆڤ گۆڕانکاری لە ئەشکەوتەکاندا کردووە، دواتر جێیانهێشتووە، لە ناوەڕاستی سەردەمی ئیسلامی‌دا، ئەشکەوتەکان بۆ دروستکردنی خواردن بەکارهاتوون، هەروەها چەندین چاڵی گەورەمان دۆزیوەتەوە، کە بۆ بەرهەمهێنانی شیر و هەڵگرتنی شیرەمەنی بەکارهێنراوە. هەروەها لە (700) یان (800) ساڵی رابردوودا پەنیر لێرە بەرهەمهێنراوە".
تیمه‌كه له شوێنه‌وارناسانی ئه‌ڵمانین و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوینه‌واری سۆران كاری كنه و پشكنین له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌كه‌ن، پشتبه‌ستن به 3 ساڵی كاركردنیان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكیان ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام به‌دوای وه‌ڵامی دیكه‌ی نه‌زانراوی مێژوویی‌دا ده‌گه‌ڕێن.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران گوتی: "زانیارییه‌كانی ئێره ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه ئه‌و شوێنه له چاخی ئاسندا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌وه به‌كارهاتووه، چاخی ئاسنیش هاوسه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ شانشینی ئۆرارتی، له‌وه دڵنیاین كه 3 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا بووه، پێده‌چێت دانیشتوانی ئه‌و شانشینه ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌یان به‌كارهێنابێت و چینه‌كانی ئه‌و ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌یان بۆ ناو دۆڵه‌كه هه‌ڵدابێته‌وه".
ئه‌شكه‌وتی "ره‌ش" به دووری یه‌ك كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای سۆران و بناری زنجیره چیای برادۆست، شوێنه‌وارناسان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، له چه‌ندین قۆناخ و به‌ر له 3 هه‌زار ساڵ مرۆڤ بۆ خۆپاراستن و هه‌ڵگرتنی خواردن و بواری سه‌ربازی و ئه‌منی كه‌ڵكی لێوه‌رگرتووه.
د.ی