ئايا خانمان زياتر حه‌زيان له پياوى به‌ريش ياخود بێ ريشه
K24- هه‌ولێر
له‌نوێترين توێژينه‌وه‌دا كه له زانكۆى "نيو ساوس وێلزدا" كراوه، تێدا هاتووه خانمان زياتر حه‌ز له جۆره پياوانێك ده‌كه‌ن كه ريشيان هه‌بێت، به‌جۆرێك ته‌مه‌نى ريشه‌كه‌ى له 10 رۆژ زياتر نه‌بێت روونتره بڵێن "ته‌نكه ريش"بێت.
توێژينه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌نديك له خانمان پێان وايه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ريشيان ده‌هێڵنه‌وه، كه‌سانى سه‌رنجڕاكێشترن و ئاماژه‌يه‌كه بۆ به‌هێزى پياوه‌كه كه ده‌توانێ به‌باشى چاودێرى و پارێزگاريان لێ بكات.
هه‌ندێكيش پێانوايه، بوونى ته‌نكه ريشێك، جوانى ده‌داته رووخسارى پياوان و وا ده‌كات سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ون، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هيچ ريش ناهێڵنه‌وه.