کارکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە
K24 - ههولێر:
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، ئێستا کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێکتەرەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کە ھەندێکیان ساڵانی پێشوو لەژێر جێبەجێکردندابوونە، بەڵام تەواونەکرابوون، ئێستا درێژە بە تەواوکردنیان دەدرێت، ئەو پرۆژانەشی کە لە کابینەی نۆیەمدا بڕیاریان لەسەر دراوە، کارکردن تێیاندا بەردەوامە و بەشێکیشیان تەواوبوونن.
بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار، 823 پڕۆژە بە یەکسانی لەسەر ئاستی ھەر چوار پارێزگاكهی ھەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێن، سەرەڕای ھەموو قەیرانەکانیش لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ھیچ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری نەوەستاوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، لە ھەموو كەرتەكان پڕۆژەکان جێبەجێکراون، بەڵام لە كەرتی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ زۆرترین پڕۆژە جێبەجێدەكرێن، كە پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی ھاووڵاتییانهوه.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: "بهردهوامی ئهو خزمهتگوزارییانه ئیرادهی كابینهی نۆیهم و بهڵێنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانه، كه له خراپترین رهوهشی كۆرۆنا و قهیرانی داراییشدا خزمهتگوزارییهكان وهك دابینكردن ئاو و كۆكردنهوهی خاشاك و چهندین خزمهتگوزاری دیكه ههر بهردوام بووه".
لە كەرتی شارەوانی 469 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە دوو ترلیۆن و 130 ملیار دینار، لە كەرتی ئاو و ئاوەڕۆ 297 پڕۆژە بۆ پەرەپێدانی كەرتی ئاو بە گوژمەی زیاتر لە 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار و لە كەرتی گەشتوگوزاریش 57 پڕۆژەی ھەمەجۆر بە گوژمەی نزیکەی 39 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن، لە سنووری ھەولێر 364 پڕۆژەن و بە گوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دینار جێبەجێکراون.
عەبدولواحید ئەحمهد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر گوتی "لهسهر بودجهی پهرهپێدانی پارێزگای ههولێر پڕۆژهكانمان بهردهوامه، دهیان پڕۆژهی جیاجیا له گهڕهكهكانی شاری ههولێر ئهنجام دهدرێت، كه به گوژمهی 6 ملیار دینار ئهو پرۆژانه له بواری جێبهجێكردندان".
تەنیا لە كەرتی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان 823 پڕۆژەی جیاواز بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار جێبەجێدەكرێن و بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژانەش ھەرێمی كوردستان بوژانەوەیەكی بەرچاو بەخۆییەوە دەبینێت.
د.ی