قوتابیه‌كی زانكۆی سۆران خه‌ڵاتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێبه‌خشرا
K24- هه‌ولێر:
قوتابییەکی زانکۆی سۆران خەڵاتی دیپلۆماتی بەرجەستەی کۆنفرانسی مۆدڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە وڵاتی ئیمارات پێبەخشرا.
محەمەد نازم، قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی، فاکەڵتی ئاداب/ زانكۆی سۆران بەشداری لەو کۆنفرانسەدا کرد و دوای پێشکەشکردنی وتار و ئەنجامدانی چەندین چاوپێکەوتن، وەك دیپلۆماتی بەرجەستەی کۆنفرانسەکە رێزی لێ گیرا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، محه‌مه‌د نازم زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له كۆنفرانسه‌كه‌دا خه‌ڵاتی "Outstanding Diplomacy Awar"، كه دووه‌م خه‌ڵاتی ئه‌و كۆنفرانسه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و كۆنفرانسانه كه ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆنفرانسه‌كه‌دا بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهان تاوتوێ كران و ئه‌ویش وه‌ك نوێنه‌ری كورد به جلی كوردییه‌وه به‌شداربوو و له‌سه‌ر پرسی كۆڤید – نۆزده هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و داوای كرد، ڤاكسینی كۆرۆنا به‌پێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
رێکەوتی 17 تا 20 ی ئەیلوولی 2021، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 200 گەنج لە سەراسەری جیهان، لە وڵاتی ئیمارات و لە شاری دوبەی، کۆنفرانسی مۆدێلی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لاوانی عەرەب، بەڕێوەچوو.
لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆی سۆران، محەمەد نازم وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسەدا، گوتی: بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە لە کۆنفرانسەکە بەشداریمان کرد و سەبارەت بە پرسی کوردستان و گەنجان لەگەڵ چەندین نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها گەنجانی وڵاتە جیاوازەکان گفتوگۆمان كرد.
له‌م کۆنفرانسەدا باس لە پرسە جیهانییەکان ده‌كرێت و، ئەمە چەندەمین جارە قوتابییانی زانکۆی سۆران بە نوێنەرایەتی کوردستان و تەنانەت عێراقیش بەشداری چالاکانەیان تێدا دەکەن.