کۆچبەرێکی دیکەی عێراقی لەنێوان بیلاڕووسیا و پۆلەندا گیانی لەدەستدا

ژمارەیەک کۆچبەری دیکەش دەستبەسەرکران
دیمەنێکی کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان بیلارووسیا - پۆڵەندا
دیمەنێکی کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان بیلارووسیا - پۆڵەندا

K24 - هەولێر

پێنجەم کۆچبەری عێراقی لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆلەندا گیانی لەدەستدا، ژمارەیەک کۆچبەری دیکەش لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی پۆڵەندی دەستبەسەرکران.

پۆلیسی پاسەوانی سنووری پۆڵەندی لە هەژماری فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کۆمەڵێک کۆچبەری عێراقی لە سنووری بیلاڕووسەوە دەستبەسەر کران، یەکێک لەوانە پیاوێک بوو کە سەرباری هەوڵی تیمە تەندروستییەکان، بەڵام گیانی لەدەستدا و پێدەچێت بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بوبێت، کەسێکی تریش کە پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.

هەفتەی رابردووش، تەرمی چوار کۆچبەری عێراقی لە نزیک سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا دۆزرانەوە، کە بەهۆی سەرما و شەکەتبوونەوە گیانیان لەدەستدابوو.