نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەبێتەوە

سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی دوێنێ هەینی 24/9/2019 بۆ سێیەم هەفتە بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی پێوانەیی بە رێژەی 1.1٪ بۆ 78.09 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ـەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 0.9٪ بۆ 73.98 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی تەمموزی 2021ـەوە.

لەسەر ئاستی هەفتانەش، بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەک نەوتی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، نەوتی سووکی تێکساسیش ماوەی پێنج هەفتەیە لە بەرزبوونەوە، هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیەش پەککەوتنی بەرهەمهێنانە لە کەنداوەکانی ئەمریکا لە ئەنجامی زریانی ئیدا لە کۆتاییەکانی مانگی ئابەوە.