پێدانی کارتی زیرەکی ڤاکسین لە هەولێر دەستیپێکرد

دوای وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسین دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن
کارتی زیرەکی ڤاکسین - فۆتۆ: هۆشمەند سادق
کارتی زیرەکی ڤاکسین - فۆتۆ: هۆشمەند سادق

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر داوا لەو ھاووڵاتیانە دەكات كە دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی كارتی زیرەكی ڤاكسین سەردانی ئەو بنكە تەندروستیانە بكەن كە ڤاكسینەكەیان تیادا وەرگرتووە.

بژار مووسا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان 24ی راگەیاند، ھاووڵاتی پێویستە بچێتەوە ئەو بنكەیەی كە ھەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای تیادا وەرگرتووە و كۆپییەك لە پاسپۆرتەكەی و ئەو كارتەی لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسین پێیدراوە لەگەڵ خۆی ببات.

گوتیشی: "ئەو کارتە لەسەر ئاستی جیهان باوەڕپێکراوە، باڕکۆدێکی لەسەرە و هەموو زانیارییەکانی لەسەر تۆمار کراوە".