دوو برا كه قوربانیان بۆ ریفراندۆم داوه دهڵێن: لهسهر رێبازی خۆمان سوورین

K24 - ههولێر:
دوو برای برینداری رێفراندۆم لە كەركووك، لە ساڵیادی ئەو رۆژانە و دەنگدان بە خوێن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، جارێكی تر بەڵێن دەدەن سوور بن لە سەر ھەمان رێباز ، ھیواش دەخوازن لە ھەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەر پشکی کورد زیاتر بێت و ببێتە ھۆی سەرکەوتنی زیاتری کورد و گڕوتین بداتە ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.
تیشک حهبیب رۆژبهیانی، گهنجێكی كهركووكه و له كاتی ئهنجامدانی ریفراندۆم، تەمەنی 17 ساڵ بوو، ئێستا جۆش و خرۆشەکەی بۆ کوردایەتی زیاتر بووە، کاتەکانی بانگەشەی رێفراندۆمی بیر دێتەوە لە ناو کەرکووك، کە کوردستانیان لە تەواوی کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستان بوون، بەو دەستەی كه ئاڵای کوردستانی دەشەکاندەوە دەدرێتە بەر گوللە و بریندار دەبێ، بەڵام سوورە لە سەر رێبازەکەی.
سامانی برا گەورەی تیشک، ھاوکات لەو کاتەی بانگەشە بۆ ریفراندۆم دەکات لەگەڵ براکەی لە ناو یەک ئۆتۆمبێل دەکەونە بەر دەستڕێژی گوللە و ئەویش بە سەختی بریندار دەبێت، ئێستا 4 ساڵ بە سەر ئەو زامەی لە سەر جەستەی دروست بووە تێدەپەڕێت، بهڵام تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە کەرکووك و ھیوا دەخوازێ لە ھەڵبژاردنی 10 ئۆکتۆبەر پشکی کورد زیاتر بێت و ببێتە ھۆی سەرکەوتنی زیاتری کورد و گڕوتین بداتە ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.