سۆشیال میدیا بووەتە سەکۆی بانگەشەی کاندیدان

"سۆشیال میدیا بۆ بانگەشەکردن خێراترین رێگەیە"
سۆشیال میدیا بووەتە سەکۆی بانگەشەی کاندیدان
سۆشیال میدیا بووەتە سەکۆی بانگەشەی کاندیدان

K24  - هەولێر

بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، سۆشیال میدیا بۆ کاندید و قەوارە سیاسییەکان بووەتە ئامرازێکی خێرا و بەردەست، کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە کاریدەهێنن و کارنامەی خۆیان لەم رێگەیەوە دەگەیەننە دەنگدەران.

شارەزایانی بواری هەڵبژاردن دەڵێن، سۆشیال میدیا زیاتر لە هەر کەرستە و رێگایەکی تری بانگەشە کردن دەتوانێ کارنامە و بەرنامەی کاندید و قەوارە سیاسییەکان بگەیەنێتە جەماوەر و دە نگدەران، چونکە پێیان وایە رێگایەکی خێرا و کاریگەرە تێچویەکی کەمی هەیە و کاندید و قەوارە سیاسییەکان دەتوانن بەردەوام زانیارییەکانیان تێدا نوێ بکەنەوە .

لەوبارەوە بارزان خدر، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی بە کوردستان24ی رایگەیاند: "سۆشیال میدیا چەکێکی بەهێز و کاریگەرە یەکێکە لە رێگا نوێیەکان دەتوانین ململانێکان لە راگەیاندن بگوازینەوە بۆ سۆشیال میدیا".

هاوار محەمەد، وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "زۆر رێگا هەن بۆ کارنامە و کاندیدەکان، کە پارتی بە کاریان دەهێنن، سۆشیال میدیا یەکێکە لەو رێگایانە و سەردان و بینینی رووبەڕووی خەڵک و دەنگدەرانیش رێگایەکی دیکەیە".

ڤ.ع