ده‌نگی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆنگره‌یه‌كی كه‌سایه‌تی هۆزه‌كان، كه زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی له هه‌ردوو تایه‌فه‌ی شیعه و سوننه به‌شداربوون، باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرێت، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی به دوای خۆیدا هێنا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، كه له ژێر ناوی (السلام والاسترداد) به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "رێكاری پێویست" له به‌رامبه‌ری ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.
كۆنگره‌كه به به‌شداری 300 كه‌سایه‌تی له 6 پارێزگای سووننه و شیعه‌ی عێراق تێیدا به‌ڕێوه‌چوو، له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه مه‌ده‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن و به گونجاوی ده‌زانن عێراقیش هاوشێوه‌ی به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، بچێته پاڵ رێككه‌وتنی ئیبراهیمی، كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌نێوان ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی راگه‌یه‌ندرا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئیبراهیمی، كه جارید كوشنه‌ری زاوای تره‌مپ ئه‌ندازیاری بووه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌رووی هه‌مووشیان سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین.
ئێستا له عێراقیش ئه‌و ده‌نگه به‌رزبووه‌ته‌وه كه داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ناوی حكومه‌تی عێراق ئه‌و داواكارییه ره‌تكراوه‌ته‌وه و دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراق به توندی له دژی هه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره ده‌وه‌ستێته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌وانه‌ی داوای له‌و جۆره‌یان كردووه، نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاكانی خۆیان ناكه‌ن.
لای خۆیه‌وه یائیر لاپید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، ئه‌وان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه بیانه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه بكه‌ن، ده‌شڵێت: "له‌و شوێنانه به‌دوای هیوادا ده‌گه‌ڕێین كه پێشتر هه‌رگیز به‌بیرماندا نه‌هاتبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل و عێراق ره‌گ و ریشه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه.