مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق سوپاسی حکومەتی هەرێم دەکات
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق - 25/9/2021
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق - 25/9/2021

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگلادێش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی بەنگلادێش، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ رەوەندی بەنگلادێشی لە هەرێم و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق