یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌رهه‌نگ موحسین ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه

له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاریی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات، له‌م یارییه‌دا سه‌رهه‌نگ موحسین رووبه‌ڕووی یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات.
ته‌ها قادری راهێنه‌ری هه‌ولێر، له گه‌ڕی یه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، خاڵێكی له یانه‌ی مینای به‌سڕا وه‌رگرت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، به تایبه‌ت ئاكار هاشم و شێركۆ كه‌ریم و شوان مامۆ و شافیۆ مامۆنی و هه‌ردی سیامه‌ند و بارزان شێرزاد، كه له خاڵه به‌هێزه‌كانی زه‌ردپۆشه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پایته‌ختن، هه‌ولێر پێویستی به بردنه‌ویه، چونكه ئه‌ركی یاریی داهاتووی قووڕسه و له به‌غدا له‌گه‌ڵ شوڕته یاریی ده‌كات، هه‌ولێر یه‌ك خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 12 دێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مانه‌ی به‌غدا، دۆخی خراپه، چونكه گه‌ڕی رابردوو به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی كاره‌با دۆڕا، هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو دوووباره بوویه‌وه، كاتێك له‌سه‌ره‌تای وه‌رز به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا، بۆیه له‌م یارییه‌دا ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ولێر به خێرایی باری لاسه‌نگی خۆیان راست بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگه راسته‌كه‌ی ئه‌نجامه باشه‌كانی وه‌رزی رابردوویان، له ئه‌گه‌ری دۆڕانیشیان نه‌هامه‌تییه‌كانی تیپه‌كه و گرفته‌كانیان دوو هێنده‌ی ئێستای زیاد ده‌بێت.
سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م تیپه یاریی ده‌كات، كه وه‌رزی رابردوو به 15 كلین شیتی له‌سه‌ر ئاستی خولی نایابی عێراقی تۆمار كرد كه به‌رزترین رێژه بوو له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.
له كۆی 10 یاریی رابردووی نێوانیان هه‌ولێر 5 یاریی بردووه‌ته‌وه و ئه‌مانه‌ی به‌غداش 2 یاریی بردووه‌ته‌وه، له 3 یارییشدا یه‌كسان بوونه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (2-2) یه‌كسان بوونه.
یانه‌ی هه‌ولێر، له 1968 دامه‌زراوه، له مێژووی به‌شداریكردنی له خولی نایابی عێراق، 4 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خوله‌كه و 2 جاریش پله‌ی دووه‌می جامی یه‌كێتی ئاسیای به‌ده‌ستهێناوه.