دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان له‌ به‌رلین به‌شداری له‌ كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان ده‌كات

د. محەمەد شوکری: هەوڵ دەدەین وەبەرهێنەرانی بیانی به‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشنا بكه‌ین، تا لێرە سەرمایەکەیان بەگەڕبخەن
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆڕێك ده‌كات له‌ به‌رلین
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆڕێك ده‌كات له‌ به‌رلین

K24 - هه‌ولێر:

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی کوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی ئاشناكردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیان به‌شداریمان له‌ كۆڕێكی فۆرومی بازرگانی عیراقی-ئەلمانی کرد لە شاری بەرلین کرد.

د. محەمەد شوکری گوتی: "به‌شداریمان به‌ كۆڕی (Iraqi-German Business Forum) كرد، كه‌ لەلایەن رێکخراوی (NUMOV) رێکخرابوو، ئه‌و رێكخراوه‌ کۆنترین و گەورەترین رێکخراوی ئەڵمانیایە کە پەرە بە گەشەسەندنی ئابووری دەدات لە نێوان ئەڵمانیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای كرد، لەم کۆڕەدا باسمان لە ئاستی کارکردن و وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان، كه‌ هەلی زۆری وەبەرهێنانی تێدایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەوڵ دەدەین وەبەرهێنەرانی بیانی راستەوخۆ بێنین و وەبەرهێنان بکەن و ئاشنایان بكه‌ین، كه‌ به‌گوێره‌ی یاسا کارئاسانی زۆر کراوە بۆ وەبەر‌هێنەرانی بیانی، تا لێرە سەرمایەکەیان بەگەڕبخەن و وەبەرهێنان بکەن.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان كرد له‌ ئه‌ڵمانیا
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان كرد له‌ ئه‌ڵمانیا