ئازاد جندیانی: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ریفراندۆم، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له سه‌ربه‌خۆیی و چه‌مكی كوردایه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
ئازاد جندیانی، سیاسه‌تمه‌دار، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به‌هێز بووه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌رچه‌نده له زۆر لاوه فشارمان لێكراوه له ئه‌نجامه‌كه‌ی پاشه‌گه‌ز ببێنه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بووینه‌وه.
ئازاد جندیانی گوتی: "ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یامێك بوو و به داگیركارانی كوردستان گوترا، كه هه‌رچه‌نده ئێوه نزیكه‌ی 100 ساڵه داگیرتانكردووین، به‌ڵام گه‌لی كورد ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئێوه ببێته‌وه".
گوتیشی: "له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆم بوون، دژی كوردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌رگیز پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوون، ته‌نانه‌ت له رابردووش‌دا عێراق ده‌ستووری هه‌ر نه‌بووه، جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی له رێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و كات روونیكرده‌وه، كه 55 پێشێلكردنی ده‌ستووری هه‌بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆر له‌وه نیگه‌ران ده‌بم، كاتێك كوردێك پێمده‌ڵێت پێویسته پایه‌ندی ده‌ستوور بین، كه‌چی لایه‌نه‌كانی عێراق هه‌ر له زووه‌وه پێشلێی ده‌ستووریان كردووه، دواخستن و له‌باربردنی مادده‌ی 140 پێشێلكردنی ده‌ستوور نییه؟ ئه‌وان زۆر زووتر ده‌یانویست هێز له ناوچه كوردستانییه‌كان درووست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك لایه‌ن كه به‌شدارییان له ریفراندۆمدا كرد، به شه‌له‌شه‌ل و منگه‌منگ به‌شدارییان كرد، ئه‌وه‌ش هه‌ر باش بوو، به‌ڵام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ریفراندۆم، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له چه‌مكی كوردایه‌تی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رامبه‌ر به لایه‌نه عێراقییه‌كان، سه‌یاسه‌تمه‌داری كورد "ئازاد جندیانی" روونیكرده‌وه، به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كورد هه‌وڵی داوه دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كرده‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ریفراندۆمیش داوایان لێكرا وه‌ك دوو دراوسێ رێككه‌وتن بكه‌ین و ناكۆكییه‌كانان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌و به‌هایانه نین، كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێته پێشه‌وه، له‌و كاته‌دا به‌هاكان ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو.
ئازاد جندیانی ئاشكرای كرد، زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان موسڵمانه، زۆرینه‌ش به‌شداری ریفراندۆمیان كرد و به به‌ڵێ ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی موسڵمانان به‌گشتی، هه‌ر وڵاتێك كاریگه‌ری خۆی خستووه‌ته سه‌ر موسڵمانان، موسڵمانان به گشتی له هه‌ر وڵاتێك زیاتر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه، نه‌ك هه‌ڵوێستی هاوئایینی.
گوتیشی: نابێت ئێمه كار له‌سه‌ر رای گشتی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بۆچوونه لاره‌كه‌ی ئه‌وانمان پێناگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئێمه به‌ربه‌ستێك درووست بكه‌ین، تا رای نه‌گونجاوی ئه‌وان كار له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نه‌كات.
سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئازاد جندیانی جه‌ختی كرده‌وه، له هه‌موو لایه‌ك فشارمان له‌سه‌ر كراوه، تا له ئه‌نجامی ریفراندۆم پاشه‌گه‌ز ببینه‌وه، به‌ڵام په‌شیمان نه‌بووینه‌وه، كه به تاپۆی ره‌ش یان هه‌ر ناوێكی دیكه‌ی لێنراوه، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه له گیرفانمان دایه، بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بووه، سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت.