داعش سێ هاووڵاتی سڤیلی کوشت
K24 - هەولێر
لە ئەنجامی هێرشێکی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە سێ هاووڵاتی سڤیل کوژران و چوار پۆلس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی ناحیەی عەبارە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە، بۆمبێکی چێندراو بە بارهەڵگرێکدا تەقیوەتەوە. لەو کاتەوەی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی تەقینەوەکە کۆبوونەتەوە، داعش بە نیشانشکێنەکانی تەقەی کردووە و سێ هاووڵاتی سڤیل کوژراون و چوار پۆلیس برینداربوون، کە لەنێویاندا ئەفسەرێک هەیە بە پلەی عەقید.