د. سۆران به‌رزنجی: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ركه‌وتنه
K24 - هه‌ولێر:
د. سۆران به‌رزنجی، پسپۆڕی مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ گه‌لی كوردستان، كه له داهاتوودا سوودی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵوێستێكی پۆپۆلیستانه‌یان نواند.
د. سۆران به‌رزنجی گوتی: "به درێژایی 100 ساڵی رابردوودا خۆمان گونجاندووه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كاندا، ئامانجی خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ی كوردیش به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كه قۆناغ قۆناغ ده‌ست بۆ بژارده‌كان ببه‌ین، له‌سه‌ره‌تای لكاندنی كوردستان به عێراقه‌وه تا 25ی ئه‌یلوولی 2017، هیچ هه‌نگاوێك وه‌ك ریفراندۆمی سه‌به‌خۆیی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌بووه".
گوتیشی: "له بیسته‌كه‌مانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ساڵی 1958 خه‌باتی ئێمه بۆ ناسنامه بووه، شه‌ڕی ئێمه بۆ ئه‌وه بووه، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك دانمان پێدابنرێت، كه ئێمه گه‌لێكی جیاوازین، له ساڵی 1958دا توانرا ئه‌و دانپێدانانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی ئامانجی كورد گۆڕا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ئۆتۆنۆمی، ئه‌مه‌ش له رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 ده‌سته‌به‌ركرا".
ئه‌و پسپۆڕه‌ی مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی ئاشكرای كرد، قۆناغه‌كه دوای ئه‌وه گۆڕا و له 4ی تشرینی یه‌كه‌می 1992 په‌رله‌مانی كوردستان تاك لایه‌نه فیدراڵیه‌تی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ش له ده‌ستووری عێراق دانپێدانانی وه‌رگرت.
ئاشكراكشی كرد، قۆناغه‌كانی خه‌باتی كورد تا راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی، خۆگونجاندن بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، دوای ئه‌وه گه‌لی كورد به رێژه‌ی 93% له 25ی ئه‌یلوولی 2017 بڕیاری خۆی دا و گوتی سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت.
د. سۆران به‌رزنجی روونیكرده‌وه، خه‌باتی گه‌لی كوردستان به پله‌به‌ندی بووه و هه‌ر له چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی كورد و دواتر ئۆتۆنۆمی و دواتر له دوای رووخانی رژێمی به‌عس فیدراڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستووری كرا، ئه‌م خه‌باته سه‌رچاوه‌كه‌ی له یه‌كده‌نگی گه‌لی كورده‌وه بووه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته شانازی به ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌زموونی گه‌لان، به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هیچ كات ئاسان نه‌بووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ژێرده‌ستی كۆنۆلیالیستی بووه، به باجی زۆر قورس سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه، خه‌باتی درێژخایه‌ن و به‌رده‌میدان هه‌بووه.
گوتیشی: نموونه‌ی بۆ ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كۆسۆڤۆیه، كه له ساڵی 1991 ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه، له‌لایه‌ن یۆگۆسلاڤیاوه فیدراڵییه‌كه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه و وه‌كو شارێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، كه‌چی كۆسۆڤۆییه‌كان كۆڵیان نه‌دا و به‌رده‌وام بوون، تا له ساڵی 2008 ئه‌نجامی ریفراندۆمی ساڵی 1991یان كار كرده‌وه و سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستكه‌وێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد.
د. سۆران به‌رزنجی، باشی له‌وه كرد، به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، نموونه‌ی سكۆتله‌ندییه‌كان و كه‌ته‌لۆنییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ئه‌مه كۆتایی نایه‌ت و جارێكی دیكه له‌و دوو وڵاته، ئه‌وانه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد، جارێكی دیكه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنایه‌وه و به‌نیازی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی دیكه‌ن و كۆڵ ناده‌ن تا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستنه‌هێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و حزبه‌ی ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییه‌ك بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له دوو هه‌ڵبژاردنی دوای ریفراندۆم، له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه خه‌ڵات كرا و بوو به حزبی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش، توانی زۆرترین كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌باره‌ت به گوتاری پۆپۆلیسیتی به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، د. سۆران به‌رزنجی گوتی: پۆپۆلیستی په‌تایه‌كی جیهانییه، له هه‌ر وڵاتێكدا به‌جۆرێكه، ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆمانه‌وه باسی ئه‌و ره‌فتاره بكه‌ین، ره‌نگه پشكی شێرمان به‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشییه، پۆپۆلیزم ستراتیژی نییه و كار له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌كات، به‌داخه‌وه له كوردستان هه‌ندێك حزب به‌و ئاراسته‌یه كاریان كرد.
راشیگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم سه‌ركه‌وتنێك بوو، كورد به‌ده‌ستی هێنا و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ داهاتووی كورد سوودی ده‌بێت، لێی پاشه‌گه‌ز نه‌بووینه‌ته‌وه، كه به ده‌نگی 93%ی ده‌نگده‌ری كورد به‌ده‌ستهاتووه.