ئێران رۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە دەكات

وەزیری نەوتی ئێران: كۆبوونەوەی ئۆپێك سەركەوتوو نابێت

K24 - ھەولێر

وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەی لە مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند ئێران لە مانگی رابردوودا رۆژانە 2 ملیۆن و 23 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و پێشبینیشی کرد کۆوبونەوەی ئۆپێك لەسەر دیار کردنی پشك بۆ بەرهەمهێنەرانی نەوت، سەرکەوتوو نابێت.

زەنگەنە جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لەسەر زیاد کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی و گوتیشی: "دیار کردنی ئاستێکی سنووردار بۆ بەرهەمهێنانی نەوت نە بە قازانجی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێرانەوە و نە بە قازانجی ئەندامانی ئۆپێکە".

بە گوتەی زەنگەنە لە نێوان کۆبوونەوەی 168 تا 169ی ئۆپێك، هەناردەی نەوتی ئێران دوو ئەوەندە زیادیکردووە.