ئاگادارییەك لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوه بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى

K24 - ههولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگهیاند، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى قۆناغى دوانزە ئامادەکردووه و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانی وەزارەتى پەروەردە کراوه.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشكرایكرد، دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و دوێنێ رهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كراوه.
گوتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات، لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم).
گوتیشی: پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى روونیكردهوه، لە چەند رۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە راگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.
د.ی