به "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" ناسراوه و پێنج جار هاوسه‌رگیری كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی پیری ژاپۆنی، به "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" ناسراوه و پێنج جار هاوسه‌رگیری كردووه، دوای هه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌ك مێرده‌كه‌ی ژه‌هرخوارد كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میراتگریان، دوایین پیاویش كه كه‌وتووته داوی ئه‌و پیره‌ژنه، له مردن رزگاری بوو، ئێستا ئه‌و پیره‌ژنه چاوه‌ڕێی له سێداره‌دانه.
تۆڕی "سی ئێن ئێن" بڵاویكرده‌وه، شيساكو كاكه‌ی، ئێستا ته‌مه‌نی 74 ساڵه، به كوشتنی 3 پیاو ئیدانه كراوه، كه ژهرخواردی كردوون و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه پیاوی چواره‌میش ژه‌هرخوارد بكات، به‌ڵام پیاوی چواره‌م له مردن رزگاری بوو.
دادگای باڵای "ئۆساكا" سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر "كاكاهی" سه‌پاند، كه به "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" ناسراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژه‌هری سیانیدی بۆ كوشتنی هاوبه‌شی ژیانی به‌كارهێناوه، تا دوای مردنیان سوود له میراته‌كه‌یان وه‌ربگرێت و پاره‌ی ده‌سته‌به‌ری ژیانیشیان وه‌ربگرێت.
ئه‌و ژنه پیره له ماوه‌ی 10 ساڵدا له رێگه‌ی ژه‌هرخواردكردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی هاوسه‌ركانی، توانیوویه‌تی بڕی نزیكه‌ی ملیارێك "یه‌ن"ی ژاپۆنی كۆبكاته‌وه، كه ده‌كاته 8.8 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌كردندا زۆربه‌ی ئه‌و میراته‌ی له‌ده‌ستداوه.
كاكه‌ی دوای هاوسه‌رگیریی یه‌كه‌می، كه 25 ساڵی خایاند، له ساڵی 2007 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكی 78 ساڵی ده‌به‌ستێت، به ناوی "توشیاكی سوهیرۆ"، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی له منداڵه‌كانی له‌كاتی خواردنی كێك ژه‌هرخوارد كرد، پیاوه‌كه دوای 15 خوله‌ك تووشی له‌رزین ده‌بێت و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێنه‌وه، به‌ڵام سوهیرۆ تاكه رزگاربوو بووه له نێوان چوار كه‌سدا، به‌ڵام تووشی ئیفلیجی بوو، له‌گه‌ڵ تێكچوونی چاوه‌كانی و له‌ده‌ستدانی بینین، دوای ساڵێك و نیو ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای چه‌ند ساڵێك له‌و رووداوه، كاكه‌ی به‌دوای كه‌سێكی دیكه گه‌ڕا و پیاوێك به ناوی "میوزری هوندا" له ته‌مه‌نی 71 ساڵی عاشقی ده‌بێت و له ساڵی 2011 هاوسه‌رگیریان كرد،
له 9ی ئاداری ساڵی 2012 ئه‌و دوو عاشقه له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی ژاپۆن ده‌سووڕانه‌وه، دواتر هه‌ر یه‌كه‌یان به ئاراسته‌یه‌ك رۆیشتن، به‌ڵام پیاوه‌كه دوای 5 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه دۆزرایه‌وه و چه‌ند كاتژمێرێك دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، كه پێده‌چێت "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" ژه‌هری خستبێته ناو خواردنه‌وه‌یه‌ك و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی پێیدا بێت.
ئه‌و ژنه پیره هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا و له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2013 پیاوێكی دیكه‌شی به‌ناوی "مینور هیوكی" عاشقی خۆی كرد، كه ته‌مه‌نی 75 ساڵ بووه، كه به‌ر له ناسینی "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی هه‌بووه و چاكبووه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بووه، تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌و ساڵه، كاتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌چن و له چێشتخانه‌یه‌ك نان ده‌خۆن، به‌ڵام ئه‌و پیره‌ژنه ئه‌وه به هه‌ل ده‌زانێت و ژه‌هری سیانید ده‌كاته خواردنی ئه‌و پیاوه‌ش.
پیره پیاوه‌كه به‌ر له‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، بێهۆش ده‌بێت و به‌په‌له‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، دوای دوو كاتژمێر گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دوو مانگ دوای كوشتنی ئه‌و "هیوكی"، "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه به ناوی "ئیسۆ كیكهی" په‌وه‌ندی به‌ست و هاوسه‌رگیری كرد، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگا، هه‌رچه‌نده هاوسه‌رگیرییه‌كه مانگێكی تێنه‌په‌ڕاندبوو، كه‌چی ئه‌و پیره‌ژنه به نهێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌داش به‌ستبووه.
ئیسۆ به‌ختی له‌و پیاوانه‌ی پێشووش باشتر نه‌بووه، كه ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵه‌وه ده‌بێت، له كاتی نانخواردن ته‌ندروستی تێكده‌چێت و پیره‌ژنه‌كه په‌یوه‌ندی به فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات، به‌ڵام پیاوه‌كه رزگاری نابێت و له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
مردنی ئیسۆ گومانی لای پۆلیس درووست كرد، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ری دیكه‌ی ئه‌و ژنه به‌و شێوه‌یه مردوون، بۆ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كرد و تاوانه‌كه ئاشكراكرا، به‌ڵگه رووبه‌ڕووی "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" كرا و دانی به‌تاوانه‌كه‌نی دیكه‌ش نا.
هه‌رچه‌نده تیمی پارێزه‌رانی ئه‌و پیره‌ژنه بۆ رزگاركردنی له دادگا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه تووشی خه‌له‌فان "ئه‌لزه‌هایمه‌ر" بووه، به‌ڵام دادگا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر شيساكو كاكه‌ی "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه" سه‌پاند.