لە شاری دوسلدۆرفى ئەڵمانیا ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەرز راگیرا
K24- دۆسلدۆرف – ئه‌ڵمانیا:
له شاری دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا، ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رز راگیرا و له چالاكییه‌كه‌دا چەندین گوتار، کە تایبەت بوون بە رێفراندوم پێشکەش کران، دواتر هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بە فەرمی ئۆفیسی ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە کرایەوە.
له‌و یاده‌دا كه له باره‌گای سەنتەری ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، لە شاری دوسلدۆرف به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك کەسایەتی، رێکخراو و کۆمەڵەی کورد له دەورووبەری شاری دوسلدۆرف ئامادەیبوون، دوای خولەکێك وەستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان، چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ ئه‌و یاده به‌ڕێوه‌چوون.
هەورامان تۆفیق، بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، تایبه‌ت بۆ کوردستان24 باسی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێوره‌سمه‌ی كرد و دواتر 4 پانێل بۆ کەسایەتییه‌كانی هەر چوار پارچەی کوردستان رێکخرا و تێیدا بە وردی باسیان لە پرسە نەتەوەییەکان و رێفراندومی سەربەخۆیی کوردستان کرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆیەکی کراوەیان ئه‌نجامدا و بیروڕایان له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پانێڵه‌كان ده‌ربڕی.
کەژاڵ دەروێش، بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، بۆ كوردستان24 گوتی: بە بۆنەی ساڵیادی رێفراندۆم و لەو رۆژە پیرۆزەدا بە پێویستمانزانی، بە فەرمی ئۆفیسی سەرەکی ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، لە شاری دوسلدۆرف بکەینەوە، وەك سەنتەری بڕیار بۆ هەموو ناوەندەکانی رەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، دواتر بە چەند پارچە موزیکێك و دابەشکردنی شیرینی کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.
H.B