توركیا... 254 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، ، (254) كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی توركیاوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه، ده‌ستگیر كران.
ئاژانسی ناوبراو رایگه‌یاند، له لایه‌ن تیمێكی چاودێری كه‌ناراوه‌كانی قه‌زای (فه‌تحیه) له ویلایه‌تی مۆگلای له رۆژئاوای توركیا، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر كران.
راشیگه‌یاند، ئه‌و (254) كۆچبه‌ره نایاساییه هه‌ڵگری ناسنامه‌كانی (ئه‌فغانی، سووری، عێراقی، فه‌ڵه‌ستینی و به‌نگالی)ـن و له لایه‌ن تیمه‌كانی چاودێری كه‌ناراوه‌كانی توركیا، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
روونیكرده‌وه، بۆ ته‌واوكردنی رێككاره یاساییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ كرد، هه‌وڵیش دراوه قاچاخچییه‌كانیش ده‌ستبه‌ر بكرێن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ