بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كەوتە بەر دەستی خوێنەران

چاپی یەكەمی بەرگی چوارەمی كتێبەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر لە مانگی ئابی 2021 لەچاپدراوە
بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كەوتە بەر دەستی خوێنەران
بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كەوتە بەر دەستی خوێنەران

K24 - هه‌ولێر:

بەرگی چوارەمی زنجیرە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لە نووسینی سەرۆك مەسعود بارزانی بە ناونیشانی (شۆڕشی گوڵان) كەوتە بەر دەستی خوێنەران.

بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد - شۆڕشی گوڵان) لە دوو بەش پێكهاتووە. بەشی یەكەمی ئەو كتێبە لە 616 لاپەڕە و بەشی دووەمی لە 488 لاپەڕە پێكهاتووە. كتێبەكە كۆمەڵێك وێنە و دیكۆمێنتیشی تێدایە.

چاپی یەكەمی بەرگی چوارەمی كتێبەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر لە مانگی ئابی 2021 لەچاپدراوە.