ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په به 5 گوللـه هاوه‌ن بۆردومان كرا
K24- قه‌ره‌ته‌په:
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5 گوللـه هاوه‌ن له سنووری ناحیه‌كه‌یان كه‌وتنه خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌ڵدانیان بزانرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، بۆ كوردستان24 پشتڕاستی كرده‌وه، له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و سنووره خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه و شوێنی هه‌ڵدانی ئه‌و گوللـه هاونه‌نانه ده‌ستی پێكردووه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
H.B