به‌غدا: ماڵباتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له عێراق ده‌ستبه‌سه‌رن راده‌ستی وڵاتانیان ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاشكرایكرد، داوا له به‌غدا كراوه، ته‌واوی ماڵباتی ئه‌و تیرۆریستانه راده‌ستی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه، كه له عێراق ده‌ستبه‌سه‌رن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له میانی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیویۆرك، چاوی به سۆفی ویڵمس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا كه‌وتووه، جیا له‌وه‌ی باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه، برۆكسل داوای له به‌غدا كردووه ماڵباتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه له عێراق ده‌ستبه‌سه‌رن، راده‌ستی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه.
راشیگه‌یاند، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئاسانكاری له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵباتی ئه‌و تیرۆریستانه بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزان و ماڵباتی تیرۆریستان بۆ وڵاته‌كانیان، داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م پرسه بدۆزنه‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، زۆرێك له ماڵباتی ئه‌و تیرۆریستانه منداڵی بێ سه‌رپه‌رشتن، كه له شه‌ڕه‌كاندا دایك و باوكیان كوژراون، عێراق له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی یاسایی و نیشتمانی ده‌نێت.
جه‌ختیكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا پاڵپشتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نیشاندا، ئه‌ویش له رێگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له رێگه‌ی چاودێرانه‌وه هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: واع