حکومەتی هەرێم سێ پڕۆژەی گەشتوگوزاری لە سلێمانی ئەنجام دەدات

K24 - سلێمانی
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، ئەنجامدانی سێ پڕۆژه‌ى گرنگی لە سلێمانى راگەیاند، کە دروستكردنى زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى گه‌شتیارییه له شاخى گۆیژه و چه‌قچه‌ق و چه‌مى قلیاسان.
عەلى ره‌ئوف، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى سلێمانى بە کوردستان24ی راگەیاند: "پلان دانراوە، بۆ بۆژانەوەی چەمی قلیاسان و سەرچنار و چەمی چەقچەق و شاخی گۆیژە، هەروەها پڕۆژەی دوکان-گەشتیاری ئێستا لە قۆناغی ئامادەکردنی گرێبەست دایە".
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار، بۆ په‌ره‌پێدانى پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان ئامانجیه‌تى هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران و كه‌رتى تایبه‌ت بکات و بڕیاردراوه لە 30٪ی كارمه‌ندانى هۆتێل و مۆتیل و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كارمه‌ندى ناوخۆیی و ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى به‌شى گه‌شتوگوزاربن، لەپێناو رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
ئه‌مه‌ل جەلال، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان بە کوردستان24ی گوت: "پێشتر رامانگەیاندووە دەبێ کارمەندانی شوێنە گەشتیارییەکان لە 30٪ی دەرچووانی بواری گەشتوگوزار و زانکۆ و پەیمانگاکان بن، لە قۆناغی یەکەمدا خولی راهێنان بۆ کارمەندان دەکەینەوە، ماوەی سێ هەفتەیە ئەم خولە لە هەولێر دەستیپێکردووە، دوای تەواوبوونی ئەو خولە، دەبێ هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان پابەندبن بە رێژەی 30٪ی کارمەندانیان هی ناوخۆیی بن".
لەبارەی بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری عه‌تا محەمه‌د، سه‌رۆكى كۆمپانیا و نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان لە سلێمانی دەڵێ: "بەپێی ئەو پلانەی هەمانە بۆ وەرزەکانی گەشتوگوزار، ئەمساڵ زیادبوونی رێژەی گەشتیار لە سنووری سلێمانی لە 100٪ بووە".
هەرچەندە دوو ساڵى رابردوو، به دوو ساڵى قه‌یراناوى بۆ كه‌رتى گه‌شتیارى داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له هه‌شت مانگى سه‌ره‌تاى ئەمساڵەوە رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیار بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان زیادىكردووه. بە گوێرەی ئامارەکان لەو ماوەیەدا زیاتر له دوو ملیۆن و نیو گه‌شتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بە به‌راورد به ساڵى رابردوو، بە رێژەی 36٪ زیادىكردووه.