ئەمەریکا یەک ملیۆن دۆلار بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

حکومەتی ئەمەریکا پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات
کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان
کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

حکومەتی ئەمەریکا رەزامەندی داوە، یەک ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا، ئاژانسەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای تۆپ ماونتێن، یەک ملیۆن دۆلاری بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 12 مانگ تەرخان کردووە.

ئامانج لەم پڕۆگرامەی گەشەپێدانی ئەمەریکا بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی پڕۆژەی بازرگانی بچووک و ناوەندە لە بواری کشتوکاڵی و بازرگانی تایبەت.

پیشتر لەمیانی وتارێکیدا رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان 22/9/2021، لە هەولێر گوتبووی: "حکومەتی ئەمەریکا زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە، ئەمە وادەکات کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بکات".