ئافره‌تێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هۆنگ كۆنگ و تایوان بڵاوكرایه‌وه، كه له كامیرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، ئافره‌تێكی قژ سوور له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه، به‌ڵام ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێلێك و راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
كامیرای چاودێری دیمه‌نی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی تۆماركردووه، كه كراسێك و شۆرتێكی له‌به‌ره، له‌ناكاو له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێلێكی ره‌ش، كه له قه‌راخ باڵه‌خانه‌كه راگیراوه.
ماڵپه‌ڕی "dimsumdaily" بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه، ئافره‌ته قژ سووره‌كه بێ ئه‌وه‌ی له‌هۆش خۆی بچێت راسته‌وخۆ ده‌ست به پشتیه‌وه ده‌گرێت، له‌تاو ئازاره‌كه‌ی داده‌نیشێت، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌و رووداوه له تایوان بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه، پیاوێك به‌په‌له دێته لای ئافره‌ته‌كه و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ده‌یهێنێته خواره‌وه و له باوه‌شی ده‌گرێت، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه هه‌ر رووداوێك بووه و به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه.
د.ی