نرخی بەرمیلێك نەوت لە 80 دۆلار نزیکدەبێتەوە

بۆ پێنجەم رۆژ بەرزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بۆ پێنجەم رۆژ بەرزبووەوە و نزیک دەبێتەوە لە ئاستی 80 دۆلار، هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیش کەمبوونەوەی خستنەڕووە لە هەندێک ناوچەی جیهان، لە کاتێکدا بەهۆی کەمبوونەوەی کۆرۆنا خواست زیادیکردووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 1.31 بۆ 79.23 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 1.30 بۆ 75.09 دۆلار بەرزبووەوە.

شارەزایانی پیشەسازی نەوت پێیانوایە، بەردەوامی کەمی خستنەڕوو وایکردووە زۆربەی وڵاتان پشت بە نەوتی عەمبارکراوی خۆیان ببەستن، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی خواست بۆ نەوت زیاد بێت و وڵاتان ناچار بن لە بەرهەمهێنانی کارەبا پشتی پێ ببەستن.

 

د.ی