سەرۆکی کۆمپانیای به‌ناوبانگترین ڤاكسین باسی ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئەلبێرت بۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەری ئەمه‌ریکی بۆ دەرمان رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا ژیان دەگەڕێتەوە سرووشتی خۆی، بەڵام ئەگەری هەیە ساڵانە پێویست بکات ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.
بۆرلا ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی رەزامەندی حکومەتی ئەمه‌ریکا بەدەستبهێنن، تاوەکو ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵان بەرهەمبهێنن.
سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر جەختیشی کردەوە، بەرهەمی کۆمپانیاکەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، نزیکەی دوو ملیار ڤاکسین بوو، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ملیارێک ڤاکسینی دیکە بەرهەمدەهێنن، بەمەش بەرهەمیان بە درێژایی 2021 سێ ملیار ڤاکسین دەبێت.
له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆناوه تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له 219 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 4.55 ملیۆن تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆرۆنای گۆڕاوی ده‌لتا زیاتر توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه به‌راورد له سه‌ره‌تای په‌تاكه، به‌ڵام له زۆر وڵات ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كه‌می كردووه.
د.ی