زیاتر له 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ته‌رخان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، له پێناوی خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ته‌رخان كرد.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی (15) ملیار و (104) ملیۆن و (512) هه‌زار و (553) دینار بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.
د.ی