هه‌زاران پارچه‌ی شوێنه‌واری عێراق دیار نه‌ماون
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێراق، ئاشكرایكرد، توانراوه (17) هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری له ئه‌مه‌ریكاوه بگه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق، دووباره له مۆزه‌خانه‌كاندا نیشاندرانه‌وه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی شوێنه‌وار رایگه‌یاند، تا ئێستا (15) هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری، كه له نێوانی ساڵه‌كانی (1991 تا 2003) له عێراق دزراون، له رێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپوول، به هاوكاری هه‌ردوو وزاره‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆی عێراق، هه‌وڵدراوه بهێنرێنه‌وه به‌غدا.
ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێراقی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و داد، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێكه‌وتن كه (خه‌ونی گلگامش) كه تابلۆیه‌كی مزمارییه، بۆ عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌و ده‌قه مێژووییه كه ته‌مه‌نی (3500) ساڵه، له شیعرێكی گێڕانه‌وه و مێژوویی پێكهاتووه، ئاماژه بۆ رووداوه‌كانی عێراق ده‌كات و به دووه‌م كۆنترین ده‌قی ئه‌ده‌بی له مێژووی عێراق و ناوچه‌كه، دوای ده‌قه‌كانی میسر، داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت