پۆلیسی فیدڕاڵ: 3 مووشه‌ك له كه‌ركووك دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوای گه‌یشتنی زانیاری هه‌واڵگری، (3) مووشكی جۆری كاتیۆشا له ناو پارێزگای كه‌ركووك دۆزرانه‌وه، جیا له‌وه‌ش ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كێكی زۆریش ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا.
پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی زانیاری هه‌واڵگری، له دێی (عه‌بدولموته‌ڵیب)ـی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه، (3) مووشكی جۆری كاتیۆشای عه‌یار (107) میلیمی، (7) گوولـله هاوه‌ن دۆزرانه‌وه، داعش به نیاز بووه ئاڕاسته پۆلیس و سوپای عێراقی له‌و ناوچه‌یه‌دا، بكات.
راشیگه‌یاند، پۆلیسی عێراق هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر (3) پێگه و بنكه‌ی داعش له كه‌ركووك، كه تێیدا چه‌ندین چه‌كی بچووك و گه‌وره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
روونیكرده‌وه، سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵ هه‌ڵمه‌تێكی چڕییان دژ به چه‌كدارانی داعش له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی داعش له (5ـی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ر) هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌منی له ره‌شادی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه، كه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌ربازی عێراقی كوژران.
عێراق له ساڵی 2017 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش راگه‌یاند، له‌و كاته‌وه هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌منییه‌كانی له ته‌واوی عێراق رانه‌گرتووه، له ئێستاشدا عێراق به‌ره‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌چێت، كه له 10ـی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق