تاڵیبان ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆك جۆ بایدن ده‌گرێت له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و به شكستی بایدنی ناوبرد و گوتیشی: "تاڵیبان ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
رۆژی 26ی ئه‌یلول جۆن بۆڵتن له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی WABC770 به جۆن كاتیسیماتیدیس-ی گوت: "كۆنترۆڵی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه، ده‌شێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆریستان كۆنترۆڵی پاكستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه 150 چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌وان، كه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان هه‌یه".
بۆڵتن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتیشی: "چین، هه‌ژموونی ته‌واو و فراوانی به‌سه‌ر پاكستان‌دا هه‌یه ، كه ئه‌م هه‌ژموونه‌ی چین ده‌بێته فشار بۆ سه‌ر هیندستان، هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه گۆڕانكاری گه‌وره‌ن له به‌شێكی ئاینده‌ی جیهان".
له نیسان/ ئه‌پرلی 2018 تا ئه‌یلول/ سێپتێمبه‌ری 2019 بۆڵتن راوێژكاری ، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بوو.
رۆژی 15ی ئاب، (كابول) كه دوا پێگه‌ی ئه‌فغانستان بوو كه به‌ده‌ست حكومه‌تی رووخاوی ئه‌و وڵاته بوو، له‌سه‌رده‌ستی تاڵیبان كه‌وت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 2 ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021 ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی باگرامی چۆڵ كرد و دوای 20 ساڵ له شه‌ڕكردن له‌و وڵاته كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
سوپای ئه‌فغانستان ته‌نیا 9 رۆژ توانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
دوابه‌دوای رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان، كۆشكی سپی به‌په‌له هه‌وڵیدا هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و ئه‌فغانییانه رزگاربكات، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا كاریانكردووه، به‌ڵام پرۆسه‌كه گۆڕا بۆ فه‌وزا و رۆیشتنی به‌لێشاوی هه‌زاران ئه‌فغانی به‌ره‌و فرۆكه‌خانه بۆ ده‌ربازبوون له حوكمی تاڵیبان، له‌و نێوه‌نده‌دا به‌هۆی كارێكی خۆكوژییه‌وه رۆژی 26ی ئاب دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وه‌ره له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كابول، بووه هۆی كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و زیاتر له 160 هاووڵاتی ئه‌فغانی.
بۆڵتن له‌وكاته‌شدا كه پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ بوو، هه‌میشه یه‌كێك بوو له ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وێرای ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و هه‌میشه به‌ڕوونی بۆچوونه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی ئێران ده‌ربڕیوه، به ئاشكراش پاڵپشتی ئیسرائیلی كردووه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رامبه‌ر ئیران و تیرۆریستان، له پێناو خزمه‌تی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی.
بۆڵتن هه‌میشه پاڵپشتی لێدانی پیشوه‌خته‌ی رژێمه‌كانی وه‌ك كۆریای باكوور و ئیرانی كردووه، ئه‌و گوتیشی: "بایدن ئه‌مه‌ریكای تووشی شه‌رمه‌نده‌یی كردووه له‌سه‌ر شانۆی سیاسی جیهانی، ئه‌وان سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی نه‌نا له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی".
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت، بۆڵتن گوتویه‌تی: "هه‌نگاوی گه‌وره‌مان له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانمان له زه‌ریای هیندی و زه‌ریای ئلرلن به‌ره‌و دواوه ناوه، ئاماژه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ چین هه‌یه، كه ئێمه ناتوانین چاره‌سه‌ری رێگه‌نه‌دانی ئه‌و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییه بكه‌ین كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه". گوتیشی: "پێموانییه ئیداره‌ی بایدن وردبین بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه چین دروستی كردوون".
بۆڵتن گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا 20 ساڵه دانه‌كانی له پاكستان تیژ ده‌كاته‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به ئاشكرا فشار بخاته‌سه‌ر وڵاته‌كه بۆ وا‌زهێنان له پاڵپشتی تیرۆر له ئه‌فغانستان یان كشمیر".
به‌و پێیه‌ی وه‌ها وه‌سف ده‌كرێت، كه پاكستان جێده‌ستی دیاره، كه له‌وێ هاوكاری تاڵیبان ده‌كات بۆ جێگیركردنی حكومه‌تی تاڵیبان له كه‌شێكی ئارام‌دا.
بۆڵتن پێیوایه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانستان گه‌مارۆدانی هندستان و ناوچه‌ی زه‌ریای هندییه به‌تایبه‌تی له باكووره‌وه.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی 27ی ئه‌یلول له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNBC باسی له‌وه‌كرد كه تاڵیبان ده‌توانێت و له‌توانایدایه باشترین سوپا بنیات بنێت له‌جیهاندا پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێشتر له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا به سوپای ئه‌فغانستان درابوون.
بۆڵتن له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، گوتیشی: "پاكستان په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌یه، چونكه پاڵپشتی هێزه یاخیبووه‌كانی ده‌كرد بۆ لێدانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان ISI له هه‌شتاكاندا رۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌بووه، پاكستان په‌ناگه‌یه‌كی باش بوو بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، بۆیه شوێن پێ و هه‌ژموونیان له‌ناوچه‌كه‌نیان هه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خۆیان له پاكستان دروست كردووه، كه له‌یه‌ك گۆڕانكاریدا له پاكستان دێنه سه‌ر حوكم و ده‌بنه خاوه‌نی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی پاكستان، ئه‌مه‌ش مانای وایه، له ئاینده‌دا تاڵیبان ده‌ستی له چه‌كی ئه‌تۆمی گیر ده‌بێت".