لە بارەی پشووی "رۆژانی شەممە" وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات
K24 - هه‌ولێر:
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، ئێمه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی (2021-2022)ـداین، هێشتا زووه هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ دۆخی كۆرۆنا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێت، تا ئێستا له قوتابخانه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كی خراپ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، ئێمه تیممان بۆ سه‌لامه‌تی قوتابیان و قوتابخانه‌كان هه‌یه، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێكهاتوون، ئه‌و تیمانه به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، له وه‌رزی پایزدا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا جیاوازه‌كان، دواجار هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌جێ ده‌هێڵین و ئێمه‌ی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
روونیكرده‌وه، به رێژه‌ی (%45) مامۆستایان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، داواش ده‌كه‌ین ئه‌وانی دیكه‌ش بچن ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌م نزیكانه رۆژانی شه‌ممه ناكرێته پشوو، ئه‌گه‌ر دوو رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌ك بكرێته پشوو(به‌هه‌ینییه‌وه)، ئه‌وا لۆدێكی زۆر به‌سه‌ر كاتژمێره‌كانی خوێندن دروست ده‌بێت، بۆیه دواجار كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كات، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا رۆژانی شه‌ممه ناكرێته پشوو.