سیانه‌كه‌ی پاریس دیسان یه‌كده‌گرنه‌وه‌

سیانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان مباپێ، مێسی و نێیمار. 27 سێپتێمبه‌ری 2021
سیانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان مباپێ، مێسی و نێیمار. 27 سێپتێمبه‌ری 2021

له‌ یاریگای باخچەی شازادەکان لە پاریس، پاریس سانجێرمان میوانداریی کۆتاییەکی پێشوەختە دەکات و لە لوتکەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته‌وه‌.

سانجێرمانی خاوەن خاک و هاندەر هەڕچەندە ئەرکی سەختە بەڵام بەدوای قەرەبووی یەکسانبوونەکەی گەڕی یەکەم دەگەڕێت و چاوی لەوەیە 3 خاڵی ئەم یارییە و پێشەنگایەتی کۆمەڵەکە لە سیتیزن وەرگرێت.

مێسی به‌بێ كێشه‌ ئاماده‌یه‌

لیۆنێل مێسی کە لە گەڕی شەشەمی لیگ وەن لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن تووشی پێکان بوو، گەڕاوەتەوە و بۆ یاریکردن ئامادەیە، لیۆ بەبێ کێشە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی دوو رۆژی رابردووی کردووە، تەنانەت چاوەڕێ دەکرێت بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە سەرەکی بەشداری بکات، ئەم یارییە بۆ مێسی ساتێکی گرنگە چونکە یاریزانە ئارجێنتینیەکە هێشتا بە ئاستی راستەقینەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەرنەکەوتووە.

پاریس مێسی بۆ دەگەڕێتەوە کە ئەم یاریزانە لە چامپیۆنزلیگ شەش گۆڵی بەرامبەر ئەو یانانە کردووە لە کاتێکدا گواردیۆلا سەرکردایەتی کردوون، چوار گۆڵ بەرامبەر مان سیتی و دوو گۆڵیش بەرامبەر بایرن میونشن.

 بەڵام پاریس بەهۆی راگیرانەوە لە تواناکانی ئانخێل دی ماریا بێبەش دەبێت، سێرخیۆ رامۆسیش بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاریی بکات.

سیانه‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ی پاریس دیسان یه‌كده‌گرنه‌وه‌

سیانە تۆقێنەرەکەی پاریس، نێیمار و مێسی و مباپێ جارێکی دیکە یەک دەگرنەوە، کە ئەم سێ ئەستێرەیە لە سەرەتای وەرزی 2018-2019ـەوە زۆرترین بڕینی یاریزانانیان هەبووە، بەجۆرێک مێسی 124 جار بە سەرکەوتوویی یاریزانانی لە چامپیۆنزلیگ بڕیەوە و نێیماریش 110 و مباپێ 70 جار.

لەگەڵ هەبوونی کۆمەڵێک ئەستێرە، بەڵام پاریس ئەرکی هێشتا سەختە و لە دوایین چوار یاریی بەرامبەر مان سیتی نەیتوانیوە پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی بکات.

مێژوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌ر سیتییه‌

مانچێستەر سیتیش تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم یارییە کردووە و دەیەوێت بە سێ خاڵ لە پاریس بگەڕێتەوە و پارێزگاری لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی یەکەم بکات.

سیتیزن لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات لە دوایین 10 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاوە و لەوەتەی ساڵی 2017ش لە دەرەوەی ئینگڵاند تامی دۆڕانی نەکردووە.

پاریس و مان سیتی جاری شەشەمە لە پاڵەوانییەتیەکانی ئەوروپا بەیەک دەگەن و لە دوو یاریدا یەکسان بوونە و لە سێ یاریشدا مان سیتی بردنەوەی بەدەستهێناوە.