هه‌ر كه‌سێك كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه بڕی ئه‌وه‌نده پاره وه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌و بڕه پاره‌ی دیاریكرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چن كارتی ده‌نگدان وه‌رده‌گرنه‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، تا (6)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ئه‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری.
راشیگه‌یاند، كۆمیسیۆن بڕی (10) هه‌زار دیناری وه‌ك هاندان ده‌به‌خشێته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه ده‌چێت كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان وه‌رده‌گرێته‌وه.
روونیكرده‌وه، له دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان، كۆمیسیۆن بڕی (10) هه‌زار دینار وه‌ك باڵانسی مۆبایل بۆ ده‌نگده‌ر ره‌وانه ده‌كات.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ك هاندان بۆ ده‌نگده‌ری عێراقی و به‌شداری كردنیان له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، بڕێك پاداشتی راگه‌یاند.