كۆشكی سپی: بایدن ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتر هانی وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی داوه، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكرده‌وه، داواشی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد له‌كاتی وه‌رگرتنی، پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی بۆ سێ چین دیاریكرد، ئه‌وانیش تووشبووانی شه‌كره و قه‌ڵه‌وه‌كان و ته‌مه‌نداره‌كان.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی (65) ساڵییه، یاخوود ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان سه‌خته و شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌بار نییه.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌یپێكرد، پتر له (60) ملیۆن ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژ خایه‌ن و پیری، پێویستیان به ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان