پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن

رۆژانە 500 تۆن ئارد دەخرێته‌ بازاڕەکانی کوردستانه‌وه‌
لەماوەی کەمتر لە 10 مانگ بەشی یەکەمی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران كه‌وته‌كار
لەماوەی کەمتر لە 10 مانگ بەشی یەکەمی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران كه‌وته‌كار

K24 - هه‌ولێر:

پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەم، کۆی پڕۆژەکە لە 40 سایلۆ و 13 کارگە پێکهاتووە.

لەماوەی کەمتر لە 10 مانگ بەشی یەکەمی پڕۆژه‌كه‌ کەوتووەتە کار، کە پێکهاتووە لە 20 سایلۆ و 10 کارگە، پڕۆژەکە لەماوەی ئەمساڵدا بەرهەمی گەنمی جوتیارانی وەرگرت و کارگەی داس رۆژانە 500 تۆن ئارد دەخاتە بازاڕەکانی کوردستان.