کاندیدێك بە تۆمەتی بەکارهێنانی سامانی گشتی دوورخرایەوە

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: تا ئێستا 6 کاندیدی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دوورخراونه‌ته‌وه‌
دیمه‌نێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا.. ئه‌رشیڤ
دیمه‌نێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

بە تۆمەتی بەکارهێنانی سامانی گشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دوورخرایەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی بەکارهێنانی سامانی گشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدێکی هاوپەیمانی تەقەدوم، لە پارێزگای سەڵاحەدین، بە ناوی شەعلان کەریم، لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرایەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرای كرد، تا ئێستا 6 کاندید بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ساختەکاری و کڕینی کارتەکانی دەنگدان دوورخراونەتەوە، بەڵام بۆیان هەیە تانە لە بڕیارەکان بدەن.

 

د.ی