گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و سعوودییه به‌نهێنی له عێراق به‌ڕێوه‌چوو
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتید پرێس له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراق كه نه‌یانویستووه ئاماژه به ناویان بكرێت، بڵاویكرده‌وه، به‌ر له نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی پله باڵای هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بستانی سعوودیه و كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كانی نێوانیان به نهێنی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌برد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، له دانوستانه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵات کراوە.
به‌رپرسانی عێراقی بۆ ئه‌و ئاژانسه ئاشكرایانكرد، دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانیان ئه‌رێنی بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی "ته‌هران تایمز" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك گواستییه‌وه، "عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له دانوستانه‌كان نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه، له‌كاتێكدا عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ش نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه".
H.B